کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاماری قوربانییانی کۆرۆنا لە ئێران ٤ هەزار و ١٠٠ کەسی تێپەڕاند

18:07 - 21 خاکەلێوه 2720

وەتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێران ڕاگەیاندووە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، هەزار و ٦٣٤ کەسی دیکەی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران ناسێندراون و کۆی گشتیی تووشبووان بەم نەخۆشییە لە ئێستادا گەیشتووەتە ٦٦ هەزار و ٢٢٠ کەس.

بە وتەی ''کیانوش جەهانپوور''، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، ١١٧ کەسی دیکەی تووشبوو بە نەخۆشیی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەست داوە.

بەم شێوەیە، بەپێی ئاماری فەرمیی ڕێژیم، هەتا ڕێکەوتی ٢١ی خاکەلێوە، زیاتر لە ٤ هەزار و ١١٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی وتەکانی ئەو بەرپرسەی ڕێژیم، لە کۆی گشتیی تووشبووان بەم نەخۆشییە، ٣٢ هەزار و ٣٠٩ کەس چارەسەر کراون.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم هەتا ئێستا ئامادە نین ئاماری تووشبووان بەم ڤایرۆسە لە پارێزگاکانی ئێران بە شێوەی جیا جیا بڵاو بکەنەوە.

هەروەها ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشتر ڕایگەیاندبوو، ڕێژەی قوربانییانی نەخۆشیی کۆرۆنا لە ئێران یەک لەسەر پێنجی ئەو ئامارانەیە کە ڕێژیم بڵاوی دەکاتەوە.