کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاماری قوربانییانی کۆرۆنا لە ئێراندا گەیشتە ٤٠٠ کەس لە ڕۆژدا

18:01 - 8 خەزەڵوەر 2720

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێران لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ئاماری قوربانییانی کۆرۆنا گەیشتووەتە ٤٠٠ کەس لە ڕۆژێکدا و ئەمە نیشاندەری دۆخێکی قەیراناوییە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم ڕێکەوتی ٨ی خەزەڵوەر، ئاماری فەرمیی قوربانییانی کۆرۆنا گەیشتووەتە ٣٩٩ کەس لە شەو و ڕۆژێکدا کە به بەراورد لەگەل ڕۆژی پێشوودا تەنیا چەند کەسێک جیاوازیی هەبووە.

بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری = ڕابردوودا، ٣٩٩ کەسی دیکە بوونەتە قوربانیی کۆرۆنا، کە هەژماری گشتیی گیانلەدەستداوان گەیشتووەتە ٣٤ هەزار و ١١٣ کەس.

ڕۆژ بە ڕۆژ ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئێراندا ڕووی لە زیادبوونە، بەڵام وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێران هیچکات ئامارێکی ڕاستی سەبارەت بە تووشبووان و گیانلەدەستداوانی ئەو پەتایە بڵاو ناکاتەوە.