کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاماری مردن لە پارێزگای "سنە" ٢٠ لەسەد زیاترە لە نێونجیی ئاماری ئێران

11:41 - 30 خەزەڵوەر 2720

ئاماری مردن لە پارێزگای "سنە" بەنیسبەت ساڵی ڕابردووەوە زۆر زیاتر بووە و ڕێژەی ئەو کەسانەی لە ماەی یەک ساڵی ڕابردوو گیانیان لەدەست داوە ٢٠ لەسەد لە ئاستی نێونجیی مەرگ و میری ئێران زیاترە.

ڕێژەی گیان لەدەستداوان لە ئێراندا بۆ هەر  ١٠٠ هەزار لە وەرزی هاوینی ساڵی ٩٨دا ١١٣ کەس بووە ئەوە لە کاتێکدایە ئەو ڕێژەیە لە پارێزگای "سنە" ١١٧.٧ کەس بووە.

لە هاوینی ئەمساڵدا کۆی گشتیی ئاماری مەرگ و میر بۆ هەر ١٠٠  هەزار کەس لە ئاستی ئێراندا ١٦٣.٧ حاڵەت بووە بەڵام ئەو ڕێژەیە لە کوردستان ١٧٩.٥ حاڵەت بووە.

هەروەها لە ڕێژەی مردن لە ئاستی ئێران هاوینی ئەمساڵ بەنیسبەت ساڵی ڕابردوووە ٣٩.١٥ بووە کە ئەو ڕێژەیە لە کوردستان لە ماوەدا ٥٨.٢٥ بووە.