
بەپێی ئاماری بڵاو کراوە لەلایەن ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران، لە بەهاری ئەمساڵدا نرخی بێکاری لە ئێران لەچاو ساڵی ڕابردوو کە ٨.٨ لەسەد بووە گەیشتووەتە ٩.٢ لەسەد.
لەو نێوانەدا و لەچاو بەهاری ساڵی ڕابردوو، ٤٧٠ هەزار کەس لەو کەسانەی پیشەیان لە بەشی کشتوکاڵدا هەبووە، بێکار بوون.
هەڵکشانی نرخی بێکاری لە حاڵێکدایە کە نرخی بەشداریکردن لە کاروباری ئابوورییدا داکشاوە و گەیشتووەتە ٤٠٩ لەسەد.
داکشانی نرخی بەشداری لە کاروباری ئابووری هاوکات لەگەڵ هەڵکشانی نرخی بێکاری بە واتای شپرزەبوونی زیاتری دۆخی بازاڕی کار و پیشە لە ئابووریی گەورە و بەهێزدایە.
ئەو ئامارانە هیچکات ڕاست نین، چوونکە ڕێژیمی ئێران تاکوو ئێستا ئاماری هیچ بەشێکی بە ڕاستی و دروستی بڵاو نەکردووەتەوە و بابەتەکان بۆ خەڵک ئاشکرا ناکات.