کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاماری هەڵبژاردنەکان لەگەڵ ڕاستی مەودای زۆری هەیە

12:26 - 3 رەشەمه 2719

شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی یازدەیەمی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کۆتایی پێهات و ڕێژیم وەک هەمیشە ئاماری هەڵبژاردنەکانی بڵاو کردەوە. ئەو ئامارانەی کە ڕێژیم بڵاوی کردووەتەوە دوورن لە ڕاستی.

 لە بۆکان ڕێژیمی ئێران هاوکات ئامارێکی لە دەنگدانی خەڵک بڵاو کردووەتەوە کە پێکەوە ناکۆکن.

بۆ نموونە لە قوتابخانەی "ئەدەب و خەدیجەی کوبرا" بەربژێرەکانی ڕێژیم دەنگی جیاوازیان هێناوەتەوە.

ئەو ئامارانەی کە ڕێژیم بڵاوی کردووەتەوە لەگەڵ ئەو زانیارییانەی کە خەڵک باسی لێوە دەکەن، پێک ناکۆکە.

لە سەقز ڕێژه‌ی‌ ده‌نگدان به هه‌موو گوندەکانەوە نه‌گه‌یشتووەته‌ ٥ هه‌زار كه‌س. ئه‌وانەی کە دەنگیشیان داوە لایەنگرانی ڕێژیمی ئێران بوونە.

لە سەلاس و باوەجانی کە ٢٥ هەزار دەنگی هەیە، بەپێی ئاماری ڕێژیم تەنیا ٧ هەزار و ٣٢٨ دەنگ دراوە.

گوندی"ئایچی" سەر بە سەقز زیاتر لە ١ هەزار دانیشتووی هەیە و تەنیا ١٥ کەس دەنگی داوە. لە گوندی "چەکوشە"ی ئەو شارە کە ٣٠ ماڵە، ٣ کەس دەنگی داوە. لە گوندی "مەرخوز" کە زیاتر لە ٢٠٠ ماڵە ڕێژەی دەنگەکەکان نەگەیشتووەتە ٥٠ کەس.

گوندی "تەنگیسەر" کە ٣ هەزار کەسی حەشیمەت هەیە، تەنیا یەک دەنگ دراوە.

گوندی "دونگوز" کە نزیک ٢٠ ماڵی تێدایە، ڕێژیم ۲۹٠ دەنگی حەسێب کردووە. لە گوندی "سەڵامەت" کە ٥٠ ماڵە، ٣ کەس دەنگیان داوە و ڕێژیم ١٦٧ دەنگی حەسێب کردووە. لە گوندی "عەوڵاباد و کانی کوزەڵە''، نزیک ١٠ دەنگ دراوە کە ٢٥٦ دەنگ حەسێب کراوە.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە گوندی "واژە" له بانه کە لەمێژە چۆڵە، ٢٥٢ دەنگ نووسراوە.

لە مەهاباد ڕێژەی بەشداری لە ١٠ لەسەد کەمتر بووە.

لە ورمێ بەهۆی بارینی بەفر سەندووقی دەنگدان نەگەیشتووەتە چەندین گوند، بەڵام ڕێژیم ژمارەیەک دەنگی بۆ ئەو گوندانە نووسیوە. هەروەها کوردەکان دەنگدانیان بۆ گرینگ نەبووە کە دەنگ بدەن.

لە شارەکانی شاهۆ، سەلاس، پاوە، جوانڕۆ و ڕوانسەر، واتە بە ٥ شارەوە، ٢٠ لەسەدی خەڵک بەشدار بووە.

لە شارەکانی کوردستان هەتا ئاستێک ڕێژەی دەنگدان کەم بووە کە نزیکەی ٢٠ لەسەد بووە.