کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاماری گیانلەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای کرماشان بەرز بووەتەوە

11:56 - 27 بەفرانبار 2721

ئاماری گیانلەدەستدان لە پارێزگای کرماشان بە ڕووداوی هاتوچۆ لە ساڵی ٩٤ تا ٩٩ بە شێوەی نێونجی ٤٥٠ کەس بووە؛ واتە لە ٦ ساڵدا نزیک بە ٢ هەزار و ٧٠٠ کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ لەو پارێزگایە گیانیان لەدەست داوە. 

لە سەرەتای ئەمساڵ تا کۆتایی مانگی سەرماوەز، ٢٤٤ کەس بە ڕووداوی گیانیان لەدەست داوە و ٣ هەزار و ٢٥١ کەسیش لەو پارێزگایە بریندار بوونە کە ڕۆژانە بە شێوەی نێونجی ١ کەس گیانی لەدەست داوە و  ١٢ کەسیش بریندار بوونه.

ڕێگاکانی کرماشان ـ شائاباد، کرماشان ـ کامیاران و کرماشان ـ سەحنە لەو ڕێگایانەن کە زۆرترین ڕووداوی هاتوچۆی تێدا ڕووداوە. 

ڕێگاکانی کرماشان ـ ڕوانسەر و هەورامان  و بێستوون ـ سونقووڕ لەو ڕێگا مەترسیدارانەن کە هەر  حەوتوو ڕووداوی هاتوچۆ تێیاندا ڕوودەدا.

هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لەو پارێزگایە بۆ خراپیی ڕێگاوبانەکان دەگەڕێتەوە.