کوردستان میدیا: لە کاتێکدا هەوڵ دەدرا گرووپی تێرۆریستیی داعش لەنێو ببرێت، هێزی پێشمەرگە هۆشداریی دابوو کە دوای داعش مەترسیی دیکە هەڕەشە لە عێراق دەکات.
"سیس فرانتزمەن" شاره‌زایه‌كى ئیسرائیلى له وتارێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كورد پێشتر ئامریکای له مه‌ترسییه‌كانى حه‌شدی شەعبی ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه.
لە دوای ١٦ى ئۆكتۆبرى ٢٠١٦، حەشدی شەعبی به‌هێز بوون و لە ئێستاشدا هه‌ڕه‌شه له ئامریکا و ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
"فرانتزمەن" وتوویەتی، چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كورد ئامریکای له مه‌ترسییه‌كانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى ئاگادار كرده‌وه بەڵام ئامریکا گوێى بە هۆشدارییه‌كانى كورد نه‌دا.
زیادی کردووە، نیگه‌رانیى كورد سه‌رچاوه‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى بوو كه له‌لایه‌ن ئێران و حكوومه‌تى عێراقه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێن.
ناوبراو باس له‌وه ده‌كات، دواى ئه‌وه‌ی که ئا‌مریكا گوێى به ئاگادارییهكانى كورد نه‌دا، ئه‌وا میلیشیاكان به‌هێز بوون و دواتریش ده‌ستیان كرد به هەڕەشەکردن لە ئا‌مریكا.
حەشدی شەعبی له هاوینى ساڵی ٢٠١٨‌دا مووشه‌كى ئێرانیان به‌ره‌و عێراق و سووریه گواسته‌وه کە له ئه‌نجامدا بۆردمان كران، بەڵام دواتر ده‌ستیان كرد به هێرش بۆ سه‌ر باره‌گاكانى ئامریکا له عێراق.