![](/content/upload/1/news/54877_w920.jpg)
ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕ "جۆ بایدن" سەرکۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی وڵاتانی ئەندامی شورای هاوکاریی کەنداو و هەروەها "میسر، ئۆردۆن و عێراق" کۆ بووەوە و لەسەر پێکهێنانی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەدا ڕێک کەوتن.
لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداربووان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە ناوی "بەیاننامەی دانیشتنەکانی جەدە" بڕیاریان دا بەرەنگاری هەر جۆرە کار و چالاکییەک بن کە بیهەوێت ئارامیی ناوچە تێک بدات، هەروەها لەسەر هاوکاریی ئامریکا بۆ ئەو مەبەستە پێداگرییان کردەوە.
بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوەیە سەبارەت بە بەشداری و هاوکاریی ئامریکا بۆ پێکهێانی ئارامی و هێمنی لە ناوچەدا ڕەزامەندیی خۆیان دەربڕی.