کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا بە مەرجی گەڕانەوەی ئێران بۆ بەرجام گەمارۆکان هەڵدەگرێت

18:48 - 30 خاکەلێوه 2721

"جەک سالیوان" ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئامریکا وتوویەتی: "واشنتۆن گەمارۆکانی دژی تاران هەڵناگرێت هەتا ئەو کاتەی لە پێبەندیی ئێران بە بەڵێنییە ناوکییەکانی دڵنیا دەبێت".

ناوبراو وتوویەتی، هەوڵەکان لەگەڵ ئەندامانی ٤+١ لەلایەک و ئێران لەلایەکی دیکەوە دەیهەوێت بە ئاکام بگات.

جگە لە کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام دوو هەیئەتی ئێرانی و ٤+١ پێکەوە دانیشتنیان هەبووە.

"عەباس عێراقچی" جێگری وزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نووسیویەتی، لە دوای چەند ڕۆژ وتووێژی یەک لەدوای یەک پێشبینی دەکرێت ڕێگایەکی دروستمان هەڵبژاردووە بەڵام ڕێگایەکی دژوارمان لە پێشە.

دانوستانەکان بۆ گەڕانەوەی ئێران بۆ بەرجام دەستی پێکردووە، بەڵام دژبەری زۆری هەیە.

ئیسرائیل یەکێک لە دژبەرانی سەرەکیی ئەو گفتۆگۆیانەیە و هۆشداریی داوە کە ئەگەر ئامریکا و ئێرانیش بە ڕێککەوتن بگەن، ئەو پیش بە ئێرانی ناوکی دەگرێت.