کوردستان میدیا: ڕێکخەری کاروباری باڵوێزخانەی ئامریکا لە عێراقدا بڵاوی کردووەتەوە، کە ئێمە بە نیسبەت هەڕەشەکانی سپا بێدەنگ نابین و هەر کردەوەیەکی سپای تێرۆریستی پاسداران وڵام دەدەینەوە.
"جۆی هوود" ڕێكخەری كاروباری باڵوێزخانەی ئامریکا لە عێراقدا باسی لەوە کردووە، گرووپە چەكدارەكان لە عێراقدا ڕێگرن لە گەڕانەوەی خەڵكەكە بۆ ناوچەكانیان و ئەوان پارە لە خەڵك دەستێنن.
هوود دووپاتی كردەوە، كە سپای تێرۆریستی پاسداران، ساڵانە ١ میلیارد دۆلار دەداتە حیزبوڵڵا، نوجەبا و حووسییەكانی یەمەن.
دوای ئەوەی کە ئامریکا لە بڕیارێکی دژی ڕێژیمی ئێران و توندترکردنەوەی ئەو سزایانە، سپای تێرۆریستی پاسداران ئەو وڵاتەی خستە نێو لیستی گرووپە تیرۆریستییەكانەوە، ناڕەزایەتیی گرووپە شێعەكانی نێو حەشدی شەعبی لێ كەوتەوە.
ئەو بەرپرسەی ئامریکا جەختی کردووەتەوە، كە ئەگەر لە لایەن سپای پاسدارانەوە هەڕەشەی سەربازیمان لێ بكرێت، وڵامی دەدەینەوە، چونکە ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای سپای پاسدارانەوە دەست لە عێراق وەر دەدات.
دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکە، بەردەوام ناڕەزایەتیی وڵاتانی ناوچەکەی لێ کەوتووەتەوە.
کۆمەڵگای نێودەوڵەتی داوا لە ڕێژیمی ئێران دەکات، کە وەکوو دەوڵەتێکی ئاسایی ڕەفتار بکات و پێبەند بە یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت.