کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا بەبۆنەی بە تێرۆریست ناساندنی "حیزبوڵڵا" لەلایەن "سلۆونی" پێشوازیی لەو بڕیارە کرد

17:26 - 15 سەرماوەز 2720

"مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئامریکا ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٤ی سەرماوەز ڕێزی لە دەوڵەتی "سلۆونی" بەبۆنەی بە تێرۆریست ناساندنی حیزبوڵـڵا سپاسی بەرپرسانی ئەو وڵاتەی کرد.

وەزیری دەرەوەی "سلۆونی" وتوویەتی: ""حیزبوڵڵا" ڕێکخراوێکی تێرۆریستییە و ئاسایشی جیهانی خستووەتە مەترسییەوە".

"پۆمپێئۆ" ستایشی ئەو هەنگاوەی "سلۆونی" بۆ ڕێگریکردن لە چالاکییەکانی حیزبوڵڵا لە ئورووپا کرد.

وەزیری دەرەوەی ئامریکا ڕایگەیاندووە "ترامپ" هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە هەوڵیداوە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هان بدات بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە گێرەشێوێنییەکانی "حیزبوڵڵا"، کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت.