کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا بەنیسبەت چوونەسەرەوەی نرخی نەوت هۆشداری داوە

17:30 - 13 پووشپەڕ 2721

لەحاڵێکدا دانووستانەکانی "ئۆپێک" و وڵاتانی هاوپەیمان بە سەرۆکایەتیی ڕووسیە "ئۆپێک پلاس" بۆ بردنەسەرەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بەهۆی دژایەتیی ئیمارات لەسەر شێوەی کات بۆ دانانەکەی گەیشتووەتە کوێرە ڕێگا، کۆشکی سپی بەنیسبەت چوونەسەرەوەی نرخی نەوت هۆشداریی داوە.

ڕێکەوتی ١١ی پووشپەڕ، دانیشتنەکانی "ئۆپێک" بۆ بردنەسەرەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا ٢ ملیۆن بۆشکە لە ڕۆژدا تا سەرەتاکانی ساڵی داهاتوو دژایەتیی ئیماراتی بەدواوە بوو، سەرەڕای ئەوە هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" بڵاوی کردووەتەوە دووشەممەی حەوتووی داهاتوو دانووستانەکان دەست پێدەکاتەوە.

ئەو گرووپە بە ٢٣ ئەندامەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی بەرچاوی بەکارهێنانی جیهانیی نەوت لە سەرەتاکانی بەهاری ساڵی پێشووەوە بڕیاریان دا نزیک بە ١٠ ملیۆن بۆشکە بەرهەمهێنانی نەوت کەم بکەنەوە.

لە ئێستادا بە لەبەرچاوگرتنی باشتربوونی دۆخی داواکاری بۆ نەوت لە جیهاندا، ئەو گرووپە بەرهەمهێنانی خۆی وردە وردە زۆرتر کردەوە، بە شێوازێک کە لەئ ێستادا ڕێژەی دابەزینی بەرهەمهێنانی نەوت گەیشتووەتە ٥.٨ ملیۆن بۆشکە نەوت لە ڕۆژدا.

ئیمارات ڕایگەیاندووە لە ماوەی ساڵەکانی ڕابردوودا بە میلیارد دۆلار لە مەیدانە نەوتییەکانیدا سەرمایەی داناوە و بە ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو وڵاتە ٧٠٠ هەزار بۆشکە کەمتر لە دەفرایەتیی ڕاستەقینەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمارات مەزەندە کراوە.

ئیمارات ڕایگەیاندووە ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک پلاس دەبێ بەپێی پلان لە ئاڤریلی ساڵی ٢٠٢٢دا کۆتایی پێ بێت تا ئەو وڵاتە بتوانێت بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی بێسنوور زیاد بکات.