کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا تۆڕێکی ماڵی سەر بە سپای ڕێژیم و "ئەنساروڵڵا"ی تەحریم کرد

18:09 - 21 جۆزەردان 2721

تۆڕێکی پێکهاتوو لە چەند کەس و ناوەند کە ڕۆڵیان هەبووە لە دابینکردنی بەشی ماڵی سپای "قودسـ"ـی ڕێژیم و "ئەنساروڵڵا" لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا گەمارۆیان خراوەتە سەر.

خەزێنەداریی ئامریکا ڕایگەیاندووە ئەو تۆڕە لەلایەن "سەعید ئەلجەماڵ" ڕێبەری کراوە و لە ڕێگای فرۆشتنی نەوتی ئێران ساڵانە دەیان ملیۆن دۆلاری پارە بۆ حووسییەکان دابین کردووە.

لەو پێڕستەی خەزێنەداریی ئامریکادا "٧ کەس، ٤ شیرکەت و یەک کەشتی" خراونەتە نێو لیستی گەمارۆکانی ئەو وڵاتە.

ئامریکا "سەعید ئەحمەد محەممەد" کە ڕەگەزنامەی وڵاتی "یەمەنـ"ـی هەیە بەهۆی پێوەندی لەگەڵ سپای پاسدارانی ڕێژیم تەحریم کردووە.

هەروەها ٤ شیرکەت، کەشتی و ٦ کەسی دیکەی بەهۆی پێوەندی لەگەڵ "سەعید ئەحمەد محەممەد" خستووەتە نێو لیستی گەمارۆکان.