کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا جارێکی تر هۆشداری دایە ئورووپا

16:05 - 9 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا سەبارەت بە ئەگەری دەسپێکردنەوەی کاروباری تایبەتی ماڵی یەکیەتیی ئورووپا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی هۆشداری جیددی دایە سەرکردەی وڵاتانی ئورووپایی.

هەواڵدەریی ئاسۆشیتێدپرێس ئاشکرای کردووە سەرۆکی ئامریکا بەوردی چاودێری هەڵسوکەوتەکانی ئورووپا دەکات و لە ئەگەری دەوردانەوەی تەحریمەکانی ئامریکا لەلایەن ئورووپاییەکانەوە، دەوڵەتی ئامریکا سزای زۆر قورس دەخاتە سەر کۆمپانیا ئورووپاییەکان.

تام کاتێن سێناتۆری ئامریکایی لەمبارەوە وتوویەتی: پرسەکە زۆر ڕوونە؛ دەتانهەوێ لەگەڵ ئێراندا بازرگانی بکەن یان لەگەڵ ئامریکا؟ هیوادارم هاوپەیمانە ئورووپاییەکانمان لەمبارەوە بەوریاییەوە بجووڵێنەوە.

ئەم هەڕەشە و لێدوانانە لەکاتێکدا دێنە ئاراوە کە بڕیارە تا چەند ڕۆژی دیکە دانیشتنێکی تایبەت بە کاروباری ماڵی ئورووپا وئێران بە میوانداری فەرانسە ئەنجام بدرێت.