کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا: جیهان دەنگی مامۆستایانی ناڕازی لە ئێراندا دەبیسێت

12:29 - 15 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئامریکا لە تویتێکدا بۆ جارێکی تر پشتیوانی لە مانگرتنەکانی مامۆستایانی ناڕازی لە کوردستان و ئێراندا دربڕی.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئامریکا، لە تویتێکدا سەبارەت بە مانگرتنەکانی مامۆستایان لە کوردستان و ئیراندا باسی لەوە کردووە، کە جیهان دەنگی مامۆستایان لە ئیراندا دەبیسێت، بەڵام ڕێبەرانی ڕێژیمی ئێران پشتیوانی لە بەشارئەسەد، حیزبوڵڵا، حەماس و حووسییەکان نیسبەت بە خەڵکەکەی لە سەرەوەتر دادەنێت.

هەروەها باسی لەوە کردووە، ڕێژیمی ئێران لە جیاتی ئەوەی کە هەرساڵ بە میلیۆن‌ دۆلار بۆ ئاژاوەگێڕی و دەستێوەردانەکان خەرجی دەکات، دەتوانێت بۆ خۆشبژیوی خەڵکی ئێران بەکاری بێنێت. 

مانگرتنی گشتیی مامۆستایان بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە لایەك بە‌ سیاسەتی هەڵە و شەرخوازانە و دەستێوەردان لە كاروباری وڵاتان و یارمەتیگەیاندنی ماڵی و لوجیستێكی بە تاقم و گرووپە تێرۆریستییەكانی ناوچە‌، لە لایەن ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و لە لایەكی دیكەوە لە هەمبەر هەلومەرجی نالەباری ئابووریی مامۆستایان و كەمیی مووچە، چوونەسەرەوەی نرخەكان، بێبەهابوونی دراوی ئێرانی، سەركوت و نەبوونی ئازادیی بەیان و نەبوونی پلانێك بۆ خوێندن بە زمانی زگماكی لەسەر ویست و داخوازیی كۆمەڵیك مامۆستای پێشڕەو مانگرتنی گشتیی لە ئاستێكی بەربەریندا بەڕێوە چوو.