![](/content/upload/1/news/48302_w920.jpg)
هەیئەتێکی ئامریکایی بە سەرەپەرەستیی "بریت مەکگۆرگ"، ڕێکخه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و باکووری ئا‌فریقا له کۆشکی سپی، "دێریک شۆلێى"، ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تى دەرەوەی ئامریکا، "جۆی هوود" یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک و "ديانا سترۆل" جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و چەند ڕاوێژكاری ديكه‌ى ئیدارەی ئامریکا سەردانی لەگەڵ بەرپرسانی حکووومەتی هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە.
ئامریکا لەو کۆبوونەوەیەدا باسی لەوە کردووە کە کورد دۆستى زۆریله واشنتۆن هه‌يه و ئيداره‌ى تازه‌ى ئامریکا له پشتگيرى و يارمه‌تيدانى کورد و هاوپه‌يمانه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت.
لەو کۆبوونەوەیەدا سپاسی ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تێرۆر کرا.
لە کۆتایی ئەو دانیشتنەدا بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر هاوکاریی دوو لایەنە و چەندین تەوری دیکە قسەیان کرد.