کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا خولێکی دیکەی لە گەمارۆ ئابوورییەکان دژی ئێران پەسند کرد

12:01 - 25 بەفرانبار 2720

لە درێژەی گەمارۆ ئابوورییەکانی واشنتۆن دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران سێ کەس و ١٦ بنکە و شیرکەتی سەر بە ڕێژیمی ئێران گەمارۆیان دژی پەسند کرا.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا لە درێژەی گەمارۆکانی خۆی بۆ سەر ڕێژیمی تاران سێ کەس و ١٦ بنکە و شیرکەتی سەر بە ڕێژیمی ئێران تەحریم کرد.

ئەو کەس و شیرکەتانە هەموویان لە ژێر کۆنترۆڵی خامنەیی دان.

لە ماوەی ڕابردوودا ئامریکا گەمارۆکانی دژی ئێران چڕتڕ کردووەتەوە و چەندین شیرکەت و کەسی سەر بەو ڕێژیمەی تەحریم کردووە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووکان، ڕایگەیاندبوو کە گوشارەکانی ئامریکا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران بەردەوام درێژەی دەبێت.