کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا دۆسییەی دابینکردنی ماڵیی سپای پاسداران لەلایەن "قەتەرە"وە تاوتوێ دەکات

13:22 - 4 گەلاوێژ 2721

دەوڵەتی ''جۆ بایدن'' لێکۆڵینەوە لە بابەت دابینکردنی ماڵیی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لەلایەن "قەتەرە"وە دەکات.

دەوڵەتی ''دانڵد ترامپ'' سەرکۆماری پێشووی ئامریکا، لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ٩٨ی هەتاوی سپای پاسدارانی خسته لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان کە ئەم بڕیارە لە دەوڵەتی نوێی ئامریکاشدا هەروا لەسەر جێی خۆیەتی.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ''واشنتۆن ئێگزمینێر''، وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بەرپرسی بەدواداچوونی ڕاپۆرتێک لەبارەی هاوکاریی قەتەر و سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانە کە ئیسرائیل زانیارییەکانی خستووەتە بەردەست "ئامریکا"وە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ''ڕئوون ڕیولین'' سەرکۆماری پێشووی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ''جۆ بایدن'' چەندین بەڵگەنامەی لەسەر ئەو بابەتە خستووەتە بەر دەست ئامریکا.

بەرپرسانی ئیسرائیل لە بابەت وردەکارییەکانی ئەو دۆسییە کە خراوەتە بەردەست "کۆشکی سپیـ"ـیەوە، زانیاریی زیاتریان بڵاو نەکردووەتەوە.