کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا ٩٢ دۆمینی ئینتێرنێتیی سپای تێرۆریستیی پاسدارانی سڕییەوە

11:42 - 17 رەزبەر 2720

ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەر وەزارەتی دادگوستەریی ئامریکا لە بەیانییەیەکدا ڕایگەیاندووە، ٩٢ دۆمینی ئێنتێرنێتی (Internet domain) کە لەلایەن سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاریی نادروست کەڵکی لێ وەرگیراوە، سڕیوەتەوە.

لەو بەیانییەیەدا هاتووە کە ئەو ٩٢ دۆمینە ئینتێرنێتییە لەلایەن وەزارەتی دادگوستەریی ئامریکاوە بەهۆی بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە لە جیهاندا سڕدراونەتەوە.

چوار دانە لەو ٩٢ دۆمینە بە شاراوەیی خۆیان لە ئاستی ئەو هەواڵدەرییە جێگای متمانانەدا ناساندووە کە هەواڵی جێگای باوەڕ بڵاو دەکەنەوە.

٨٨ دانە لەو دۆمینانە کە سپای ڕێژیم کەڵکی لێ وەرگرتوون، بەردەنگەکانیان وڵاتانی ئورووپایی، ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بوونە.