کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا دیسانەوە هۆشداریی بە ئێران دا

11:14 - 11 بەفرانبار 2720

ڕۆژی ڕابردوو دوو بۆمبڕێژی "بی ٥٢"ی ئامریکا بەسەر ئاسمانی وڵاتانی کەنداودا فڕی. ئەو کارەی ئامریکا هوشدارێکە به دروشم و هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران سەبارەت بە تۆڵەئەستاندنەوەی کوشتنی "قاسم سلێمانی" لە ساڵمەرگی ناوبراودا.

ئەوە دووەمین جارە کە بۆمبڕێژی ئامریکا لە یەک مانگدا بەسەر وڵاتانی کەنداودا هەڵدەفڕن.

بەرپرسێکی نیزامیی ئامریکا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێت وتوویەتی: "دەزگا ئیتلاعاتییەکانی ئەو وڵاتە دەستیان بە هەندێک زانیاری گەیشتووە کە ئەگەری زۆرە ئێران لە ساڵمەرگی کوژرانی قاسم سلێمانی هێرشی مووشەکی بکاتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئامریکا لە عێراق".

ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە نزیکبوونەوە بە ساڵمەرگی "قاسم سلێمانی" سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران چەندین جار جەختی لەسەر "تۆلەی قورس" کردووەتەوە.