کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا دەرمانی نوێی ئالزایمێری پەسند کرد

12:28 - 19 جۆزەردان 2721

ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئامریکا (FDA) دەرمانی نوێی ئالزایمێری پەسند کردووە و وتویەتی: قازانجی "ئادوکانوماب"، دەرمانی نوێی ئالزایمێر، پتر لە زیانەکانییەتی.

کارناسان پێشبینییان کردووە دەرمانی نوێی ئالزایمێر بە میلیارد تمەن بفرۆشرێ.

سەرەڕای ئەوەی ئەو دەرمانە باس و خواستی زۆری لەسەرە، لە ئاکامدا پەسند کرا.

بە وتەی ئەو ڕێکخراوەیە، ماددەی چالاکی "ئادوکانوماب"، یەکەمین شێوازی دەرمانی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ لەدەستدانی بیرە کە پێشتر لە ساڵی ٢٠٠٣دا پەسند کرابوو.

"ئادوکانوماب"، دەرمانی نوێی ئالزایمێر لەلایەن گرووپی بیۆتێکنۆلۆژیی ئامریکایی Biogen بەرهەم دەهێندرێ.

ئەو دەرمانە بە کەسانێک کە لە قۆناغی سەرەتایی نەخۆشیی ئالزایمێردان، بە شێوەی مانگانە دەدرێ هەتا لە دابەزینی هێزی زەینی ئە
و نەخۆشانە پێشگیری بکات.

ئەوەی کە ئەو دەرمانە لە کردەوەدا چەندە کاریگەری دەبێت جارێ باسی زۆری لەسەرە.