کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا دەستی بەسەر چەندین باری چەکوچۆڵی ئێران بۆ سەر حووسییەکاندا گرتووە

19:03 - 19 پووشپەڕ 2720

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا ڕایگەیاندووە کە ئامریکا دەستی بەسەر بارێکی چەکوچۆڵدا کە بۆ حووسییەکانی یەمەن چووه،  داگرتووە.

"مۆرگان ئۆرتێگاس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی پووشپەڕ، باسی لە ڕاگرتنی بارێکی چەکوچۆڵی نێردراو لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ حووسییەکانی یەمەن لەلایەن وڵاتەکەیەوە کردووە.

"ئۆرتێگاس" هەروەها وتوویەتی ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای گرووپە میلیشیاکانیەوە کاریگەری لەسەر بارودۆخی عێراق دادەنێت.

هەروەها "مایک پۆمپێئۆ" وەزیری کاروباری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا جەختی کردووەتەوە کە ئێمە لە سەر درێژکردنەوەی گەمارۆی چەکوچۆڵ دژی ئێران پێداگرین.

ڕێژیمی ئێران بەردەوام لەڕێگای ناردنی چەکوچۆڵەوە بۆ میلیشیا چەکدارەکانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا درێژە بە تێرۆریزم دەدات و لە هەوڵدایە هەتا سیاسەتی خۆی بەسەر وڵاتانی نەوچەکەدا بسەپێنێت.