کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا فڕینی فڕۆکەی خۆی بەسەر ئاسمانی ئێراندا قەدەغە کرد

12:56 - 31 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: ڕێکخراوی فیدراڵی هەوانەوردیی ئامریکا، فڕینی فڕۆکە موسافربەرییەکانی خۆی بەسەر ئاوەکانی ژێر دەسەڵاتی ئێراندا قەدەغە کرد.

لە دوای خستنەخوارەوەی پەهپادێکی ئامریکایی لە لایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، ڕێکخراوی فیدراڵی هەوانەوردیی ئامریکا، لە بڕیارێکدا داوای لە شیرکەتە فڕۆکەوانییەکان کردووە کە لە کاتی فڕینی فڕۆکەکانیان، خۆیان لە فڕین بەسەر ناوچە ئاوییەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێران و گەرووی هورمۆز ببوێرن.

پێش دەرکردنی ئەم بڕیارە، شیرکەتی فڕۆکەوانیی "یونایتد ئەیرلاینز"ی ئامریکا، هەڵوەشانەوەی فڕینێکی خۆی بۆ هیند، بەهۆی فڕین بەسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێراندا، هەڵوەشاندەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی جۆزەردان، ڕێژیمی ئێران هەواڵی خستنەخوارەوەی پەهپادێکی ئامریکایی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "ئەم  پەهپادە سنوورەکانی ئێرانی بەزاندووە."

بەڵام دەوڵەتی ئامریکا بەبڵاوکردنەوەی نەخشەیەک لە ڕێڕەوی فڕینی پەهپادەکەی ئامریکا، ڕەتی کردەوە کە پەهپادەکەیان سنووری ئێرانی بەزاندبێت و ڕایگەیاند کە لە کاتێکدا ئەم پەهپادە کراوەتە ئامانج، کە لە سنوورە نێودەوڵەتییەکاندا فڕیوە.