کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا "فێرست" بانکی ڕۆمانی سزا دا

12:50 - 6 خەرمانان 2721

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٥ی خەرمانان وەزارەتی خەزانەداریی "ئامریکا" ڕایگەیاندووە "فێرست" بانکی ڕۆمانی بە تاوانی پێشێلکاریی گەمارۆکانی "ئامریکا" لەسەر ئێران سزا داوە.

خەزانەداریی "ئامریکا" ڕایگەیاندووە بەهۆی ئەوەیکە "فێرست" بانک خۆی دانی بەوە داناوە کە گەمارۆکانی پێشل کردووە تەنیا سزای ماڵی بە بڕی ٨٦٢ هەزار دۆلاری بۆ دیاری کردووە و ئەو بانکەش ئەو سزایەیی قەبووڵ کردووە.

"فێرست" بانکی ڕۆمانی پارەی بە شێوەی داروی "دۆلار و یۆرۆ" بۆ ئیران ناردووە و هەروەها لە ڕێگای بانکییەوە دراوی "دۆلار"ی بۆ بانکەکانی "سوریە" ناردووە.

"ئامریکا" لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین بانکی نێودەوڵەتی بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانی "ئامریکا" سزا داوە.

بەپێی گەمارۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا کەڵکوەرگرتن لە "سیستمی بانکیی ئەو وڵاتە و دراوی دۆلار" بۆ ناردنی "پارە" بۆ "ئێران و سووریە" قەدەغە کراوە.