وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا وتوویەتی، هه‌رچی پاره و دۆلاری که‌متر به ده‌ستی ئایه‌توڵڵاکان بگات، باشتره.
له لێدوانه‌کانیدا که "مایک پۆمپێئۆ" له تویتێردا بڵاوی کردووەتەوە، باسی لە سیاسه‌تی ستراتیژیکی ئامریکا به‌رامبه‌ر به ڕێژیمی تاران کردووه.
ڕۆژی هه‌ینی، ١١ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژێک پێش له ساڵڕۆژی گه‌ڕانه‌وه‌ی خومه‌ینی بۆ ئێران له ساڵی ١٣٥٧دا، "مایک پۆمپێئۆ" له تویتێکدا ده‌ڵێت، هه‌رچی دۆلار و پاره‌ی که‌متر به ده‌ستی ئایه‌توڵڵاکان بگات، باشتره.
له درێژه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا نووسیویەتی، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین که هه‌موو دونیا له‌وه تێبگات که دۆلار و پاره‌ی که‌متر به ده‌ستی ڕێژیمی ئێران بگات، باشتره.
له دوای ڕێککه‌وتننامه‌ی ناسراو به به‌رجام، وێڕای ئه‌وه‌ی که پاره‌یه‌کی زۆری بلۆکه‌کراوی پێشوو به نه‌خت بۆ ڕێژیمی ئێران نێردرا و "دانڵد ترامپ" زۆر جار ئه‌وه‌ی وه‌کوو لاوازییه‌کی گه‌وره‌ی "ئۆباما"ی سه‌رۆکی پێشووی ئامریکا باس ده‌کرد، ده‌ره‌تانی فرۆشتنی نه‌وت و بازرگانیی زۆر بۆ ڕێژیمی ئێران کرایه‌وه و هه‌موو ئه‌و داهاتانه‌ی له سپای تێرۆریستی پاسداران و گرووپه تێرۆریستییه‌کان له ناوچه‌دا هه‌زینه کرد.
پاره و دۆلارێکی زۆر که بۆ ئێران ده‌ڕۆیشت، نهتەنیا ژیانی خه‌ڵکی باش نه‌کرد، به‌ڵکوو پاسداره‌کان و ڕێژیمی پێ توندتر و به‌هێزتر بوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا له درێژه‌دا وتوویەتی، ئه‌م بابه‌ته که دونیا ڕێگه له گه‌یشتنی پاره و دۆلار بۆ ئێران بگرێت، ده‌بێته ده‌رفه‌تێک بۆ خه‌ڵکی ئێرانیش تاکوو گۆڕانکاری به‌سه‌ر ڕێژیمه‌که‌دا بێنن.
به‌پێی سیاسه‌ت و ستراتژیی باس‌کراو له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریکاوه، گه‌مارۆ و سزای ئابووری به‌سه‌ر ڕێژیمی ئێران‌دا هه‌موو ڕێژیم لاواز ده‌کات و هه‌م ڕێگا بۆ خه‌ڵک ده‌کاته‌وه تاکوو له ده‌ستی ئه‌م ڕێژیمه ده‌ربازیان ببێت و گۆڕانکاریی خوازراوی خۆیانی به‌سه‌ردا بێنن.