کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا لێبووردنی عێراقی بۆ کڕینی گاز لە ئێران بۆماوەی دوو مانگی دیکە درێژ کردەوە

17:44 - 3 رەزبەر 2720

گرژییەکانی نێوان ئێران و ئامریکا قووڵتر بووەتەوە و لەو نێوانەدا وڵاتی عێراق بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا پێویستی بە گازی ئێرانە، یەک لە سەر سێی کارەبای عێراق لەو وێستگانە بەرهەم دێت کە سووتەمەنییەکانیان لە ڕێگای هەناردەکردنی گازی ئێرانەوە دابین دەکرێن .

هەواڵدەرییەکان بڵاویان کردووەتەوه مۆڵەتی ئامریکا بۆ درێژکردنەوی لێبووردنی کڕینی گازی ئێران لەلایەن عێراقەوە بۆماوەی دوو مانگ درێژ کراوەتەوە.

پێشترعێراق بۆ دابینکردنی پێداویستییە ناوخۆییەکانی داوای لە ئامریکا کردووە کە گەمارۆکانی لە پێوەندی لەگەڵ کڕین و فرۆشتن لەگەڵ ئێران لە سەر هەڵبگرێت.

بەستراوەیی عێراق بە گازی ئێران بۆ دابینکردنی کارەبای ئەو وڵاتە بووەتە هۆی ناڕەزایەتی ئامریکا بەڵام لەمبارەوە و بۆ چارەکردنی ئەو کێشەیە بە ئاکام نەگەیشتووە.

ئامریکا لە هەوڵدایە بۆ گوشارخستنەسەر ئێران و بەستراوەیی نەبوونی بەغدا بە تاران هاوردەکردنی گاز و کارەبا لە ئێران کۆتایی پێ بێنێت.