کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا لە هەوڵی گۆڕێنی ڕێژیمی ئێراندایە

16:51 - 16 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: دانڵد ترا‌مپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، گۆڕینی "ڕێژێمی ئێرانـ"ـی لە بەرنامەی کاری خۆیدا داناوە و هەوڵی بۆ دەدات. 

ڕۆژنامه‌ی "پۆلیتیكۆ" له‌ زاری "ڕۆدی جولیانی" بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ناوبراو له‌ كۆنگره‌ی په‌نابه‌رانی ئێرانی داوای به‌هێزكردن بۆ ئێرانێکی دێموكراتیکی كردووه‌ و وتوویه‌تی: "ترا‌مپ وەکوو هه‌ر یه‌كێک له‌‌وانه‌ی کە لێره‌ ئاماده‌ن، گرینگی به‌ گۆڕینی ڕێژێمی ئێران ده‌دات".

ڕۆدی جولیانی، باسی لەوەش کردووە، کە ترامپ ئاماده‌كاری بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی بەرجام ده‌كات.

ماڵپەڕی "ڕووسیه ئە‌لیه‌وم" لەو بارەوە بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، "گۆڕینی ده‌سه‌ڵات لە ئێراندا تاكه‌ ڕێگه‌ی سه‌قامگیری و ئاشتیی‌‌ ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستە و ئه‌و پرسه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فلستین و ئیسرائیل گرینگتره‌".

ترامپ لە دوای خۆپیشاندانەکانی ئەمساڵ لە ئێراندا، باسی لەوە کردووە، ئا‌مریكا ئاماده‌یه‌ هاوكاریی گه‌لانی ئێران بكات، "ئه‌گه‌ر كاتی گونجاوی خۆی بێت".

بلاڤۆکی "ئێشپیگێل" ڕۆژی هەینی لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری یەکێک لە بەرپرسانی پلەبەرزی یەکیەتیی ئورووپا بڵاوی کردەوە، کە یەکیەتیی ئورووپا خۆی بۆ کۆتایی بەرجام و دوای بەرجام ئامادە دەکات و خاڵەکانی وەک چۆنیەتی پشتیوانی لە شیرکەتەکانی خۆی و لێکەوتەکانی گەمارۆ ئابوورییە نوێیەکانی ئامریکا تاوتوێ دەکات.

هاوکات ڕیچارد گرنێل" باڵوێزی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، لە وتووێژێکدا لەگەڵ کاناڵی "فاکس نیوز"، داوای لە شیرکەتەکانی ئاڵمان کردووە، هیچ جۆرە هاوکارییەک لەگەڵ ڕێژیمی ئێران نەکەن و پێوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئەو ڕێژیمە بپچڕێنن.

ترامپ لە سەرەتای پڕۆپاگەندەی بۆ سەرۆکیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، باسی لە هەڵوەشاندنەوەی بەرجام کردووە و ڕێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕێش دوایین بڕیار لە بارەی بەرجامەوە دەدات.