کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا ٣٦ماڵپەڕی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی داخست

12:09 - 2 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١ی پووشپەڕ وەزارەتی دادگوستەریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا ڕایگەیاندووە کە ٣٦ ماڵپەڕی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی داخستووە.

وەزارەتی دادگوستەریی ئامریکا ئەو ٣٦ ماڵپەڕەی بەهۆی بڵاوکردنەوەی "زانیاریی چەواشەکارانە" و کردەوەی "توند و تیژانە" داخستووە.

لەو ڕاگەیاندراوەدا هاتووە کە وەزارەتی دادگوستەریی ئامریکا ٢٣ ماڵپەڕی یەکیەتیی "ڕادیۆ و تێلێڤیزیۆنی ئیسلامیی ئای ئاڕ تی ڤی یوو" و هەروەها سێ ماڵپەڕی سەر بە "کەتائیبی حیزبوڵڵا"ی بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئامریکا لە چالاکی ڕاگرتووە.

لە ساڵی ٢٠٠٩ـەوە ئامریکا گرووپی "کەتائیبی حیزبوڵڵا"ی خستووەتە نێو پێڕستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی ئەو وڵاتە.