کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا ١٠ ملیۆن دۆلاری بۆ دۆزینەوەی شوێنی تیرۆریستێکی حیزبوڵڵا دیاری کردووە

13:05 - 11 خاکەلێوه 2721

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە بەیانییەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە کە ١٠ ملیۆن دۆلاری بۆ دۆزینەوەی شوێنی تێرۆریست "سەلیم جەمیل عیاش" وەک پاداشت دیاری کردووە.

لەو بەیانییەیەدا هاتووە تێرۆریست "سەلیم جەمیل عیاش" سەر بە حیزبوڵڵای لوبنانه و لە هەوڵدا بووە خەسارەت بە ئەرتشی ئامریکا بگەێنیت.

"عیاش" مانگی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو بە تاوانی تێرۆری "ڕەفیق حەریری" سەرۆکوەزیرانی پێشووی لوبنان تاوانبار و لەلایەن دادگای نێونەتەوەیی بە زیندانی هەتاهەتایی مەحکووم کراوە.

هەروەها "جەمیل عیاش" به چەندین تاوانی دیکە وەک "پیلان، کاری تێرۆریستی، کوشتنی بە ئانقەستی حەریری و ٢١ کەس لە هاوڕێیانی و دەست تێدابوون لە کوشتنی ١٢٦ کەسی دیکە تاوانبار کراوە.