کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا هاودەردی خۆی بۆ بوومەلەرزەلیدراوانی کرماشان دەربڕی

10:14 - 6 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، وێڕای هاودەردی لەگەڵ خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی کرماشان، جەختی کردەوە کە گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا، هاوکاریی مرۆڤدۆستانە لەخۆوە ناگرێت و یارمەتی خەڵک دەدەین.

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، لە پەیامێکدا بڵاوی کردەوە، سەرەڕای ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران گەمارۆی ئابووری دژی پەسند کراوە، بەڵام ئەو گەمارۆیانە، هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان لەخۆوە ناگرێت و ئێمە هاودەردیی خۆمان بە خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی کرماشان دەگەێنین.

لە بەشێکی دیکەی ئەو پەیامەدا هاتووە: "ئێمە بە بیستنی هەواڵی بوومەلەرزەی ڕۆژئاوای ئێران زۆر داخدار بووین و لەگەڵ خەڵک هاودەردین. جەختیشی دەکەینەوە گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا کە دژی ڕێژیمی ئێران پەسند کراون هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان لەخۆوە ناگرێت".

شەوی یەکشەممە ڕێکەوتی ٤ی سەرماوەزی ١٣٩٧ی هەتاوی، بوومەلەرزەیەک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی دا و بە هۆی بەهێزیی ئەو بوومەلەرزەیە خەسارێکی بەرچاوی گیانی و ماددی بە هاووڵاتییان گەیشت کە  ژمارەیەک هاووڵاتی بریندار بوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازرانەوە.

ناوەندی بوومەلەرزەناسیی جیهان، پلەی بەهێزیی ئەو بوومەلەرزیەی ٦.٣ ڕیشتەر ڕاگەیاند.

ساڵی ڕابردوو بوومەلەرزەیەک بە پلەی ٧ ڕیشتەر لە ئەزگەلەی کرماشان لە ڕێکەوتی ٢١ی خەزڵوەری ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی ڕووی دا، کە زیاتر لە ١٠هەزار کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.