
"بریت مەرکگۆرک" بەرپرسی تایبەتی کاروباری ئامریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ڕایگه‌یاندووە كه وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیز په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕێژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ئاسایی ناكاته‌وه.
"مه‌كگۆرک" له كۆبوونه‌وه‌ی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تیی (Carnegie) ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له‌گه‌ڵ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كاندا له‌گه‌ڵ ڕێژێمی ئه‌سه‌د نین و ئه‌وان هه‌رگیز په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵدا ئاسایی ناكه‌نه‌وه.
ناوبراو وتوویەتی ڕێژیمی ئەسەد هه‌وڵ دەدات به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بپارێزن و به‌رده‌وام بن له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان.
ڕێژیمی بەشار ئەسەد بەهۆی ئەوەیکە پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ ڕێژیمی ئێران هەیە و ئەو دوو ڕێژیمە دژی ئامریکا لە ناوچەدا چالاکی دەکەن ئامریکا نایهەوێ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو ڕێژیمە ئاسایی بکاتەوە.
هەروەها ڕێژیمی ئەسەد بە جینایەت دژی مرۆڤایەتی لە شەڕی نێوخۆیی سووریەدا تاوانبارە و چەندین گەمارۆی ئابووری دژی بەشار ئەسەد پەسند کراوە.