کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا: واباشترە "ڕەئیسی" بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی وتووێژ

12:55 - 16 گەلاوێژ 2721

"نێد پرایس" وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئامریکا ڕایگەیاندووە پەیامی ئێمە بۆ سەرکۆماری نوێی ئێران زۆر سادە و ڕوونە و ئەویش ئەویە کە "ئێمە پشتیوانی لە ئەمنییەتی میللی و بەرژەوەندییەکانی هاوپەیمانانمان دەکەین".

"پرایس" هەروەها وتوویەتی هیوادارین ئێران لەو هەلەی کە بۆی ڕەخساوە بتوانێت وەک دەرفەتێکی دیپلۆماسی کەڵکی لێ وەرگرێت.

ناوبراو هەروەها جەختی کردەوە ئەگەر "ڕەئیسی" لەسەر وتەکانی خۆی بۆ لابردنی گەمارۆکانی سوورە  لە دانیشتنەکانی "ڤییەنـ"ـدا لەسەریان وتووێژ دەکەین.

"عەباس عەراقچی" جێگری سیاسیی وەزارەتی دەرەوە و بەرپرسی گرووپی دانوستانکاری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران وتبووی: "هەتا حەوتووی داهاتوو، واتە دوای هەڵبژاردنەکان، ناتوانین بە کۆبەندی دانیشتنەکانمان لە ڤییەن بگەین".