![](/content/upload/1/news/48316_w920.jpg)
"نێد پرایس" وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا ڕایگه‌یاندووە، ئێمه بۆ پیشاندانی نیازپاكی ئه‌و پاره‌یه‌ی ئێران ناگه‌ڕێنینەوە.
ناوبراو لە پەیامێکی تویتێریدا بڵاوی کردووەتەوە: "ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی باسیان له‌وه كردووه کە گوایه ئامریکا بۆ پیشاندانی نیازپاكیی خۆی به‌رامبه‌ر به تاران پاره بلۆکەكراوه‌كان ده‌داته‌وه ئێران، هه‌ڵه‌ن".
ئەو بەرپرسەی ئامریکا جەختی کردووەتەوە، هه‌ر هه‌نگاوێک بنرێت ده‌بێ دوولایه‌نه بێت و ئامریکا به ته‌نیا ده‌ستپێشخه‌ری ناكات.
پێشتر كا‌ناڵی "سی ئێن ئێن" بڵاوی كردبووه‌وه، واشنتۆن به نیازه پاره بلۆكەكراوه‌كانی تاران بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له بواری مرۆیی‌دا خه‌رج بكرێن.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له ڤییەن به به‌شداریی ئێران و ئامریکا و وڵاتانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی شورای ئەمنییەت، دانووستانی تایبه‌ت به پرسی ناوكی به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌و دانوستانانه‌دا ئامریکا داوا ده‌كات کە ئێران پێبەندیی ته‌واوی به ڕێككه‌وتنی ناوكی هەبێت كه خۆی لێی كشاوه‌ته‌وه و ئێرانیش داوا ده‌كات ئامریکا به یه‌كجار هه‌موو سزاكانی سه‌ر ئێران لا ببات.