کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا پشتیوانیی خۆی لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران دەربڕی

12:31 - 24 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٣ی بانەمەڕ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا ڕایگەیاند: "ئێمە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێرانمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دیتووە و لە خۆپیشاندەران بۆ وەرگرتنی مافەکانیان بە شێوەیەکی ئاشتیخوازانە و بەبێ هیچ ترس و دڵەڕاوکێیەک لەهەمبەر توندوتیژی یان دەسبەسەریی سەرەڕۆیانە، پشتیوانی دەکەین".

خۆپیشاندانی هاووڵاتییان لە ئێران سەبارەت بە قەیرانی ئابووری و کێشە و گرفتەکانی بژێویی ژیان لانیکەم لە حەوت پارێزگا هەتا ئێستا بە بەردەوامی درێژەی هەبووە.

هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم لە ترسی گشتگیربوونی خۆپیشاندانەکان و سەرکوتی خەڵک کەشێکی ئەمنییەتییان بەسەر شارەکاندا زاڵ کردووە و هێڵی ئینتێرنێتیان لە زۆربەی شارەکان پچڕاندووە یان زۆر لاوازیان کردووە.