کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا پشتیوانیی لە ڕێکەوتننامەی سەرکۆنەی سێ وڵاتی ئەوروپایی دژی ئێران کرد

19:27 - 29 جۆزەردان 2720

نوێنەرایەتی ئامریکا  لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانی خۆی لە ڕەشنووسی بڕیارنامەی سێ وڵاتی ئورووپایی دژی ئێران کرد.

سێ وڵاتی فەرانسە، ئاڵمان و بریتانیا داوایان لە ڕێژیمی ئێران کرد وڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی بەنیسبەت بەرنامە ناوکییەکەی بداتەوە.

ئەم سێ وڵاتە نیگەرانیی خۆیان لەوەیکە ئێران زیاتر لە چوار مانگە ناورۆکی پۆرتۆکۆلی ناوکی پێشێل کردووە و ئیزنی به پشکێنەرانی ئەم ئاژانسە نەداوە، دەربڕیوە.

لە کۆتایی ئەم بەیاننامەیەدا پێداگری لەسەر ئەوە کراوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا پشتیوانی لەو بڕیاڕنامەیە دەکات.