کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا پشتیوانیی نیزامیی خۆی لە ئیسرائیل دووپات کردەوە

11:13 - 11 رێبەندان 2720

وەزیری بەرگریی ئامریکا "لۆوید ئاستین" لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیسرائیل "بنی گانتس" سەبارەت بە پشتیوانیکردنی  نیزامیی ئامریکا لە ئیسرائیل، قسەیان کرد.

وەزیری بەرگریی ئامریکا لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیسرائیل جەختی کردەوە کە دەبێ هێزی نیزامیی ئیسرائیل لە ئاستێکی بەرزدا ڕاگرین.

ناوبراوان لە قسەکانیاندا جەختیان کردووەتەوە کە ئێران بووەتە هۆکاری ناسەقامگیریی ناوچەکە و هەروەها لەسەر هاوکاریی نیزامیی نێوان ئیسرائیل و ئامریکا قسەیان کرد.

ئیسرائیل لەدوای هاتنە سەر کاری" جۆ بایدن" هۆشداریی بە ئامریکا داوە کە نابێ بۆ بەرجام بگەڕێتەوە.

ماوەیەک پێش ڕۆژنامەکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە ئیسرائیل لە هەوڵدایە بەرنامە دابڕژێت بۆ هێرش بۆ سەر ئێران.