کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا: پێدانی قانی کەمتر یا زۆرتری ئێران کاریگەری لەسەر "بەرجام" نییە

12:54 - 3 خەرمانان 2721

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١ی خەرمانان وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا جەختی کردووەتەوە کە ئەگەر ئێران لە دانیشتنەکانی "بەرجامدا داوای قانی زیاتر بکات یا قانی کەمتر بدات" ڕێککەوتنەکە بە ئەنجام ناگات.

ئەو دیپلۆماتە وتوویەتی کە ئامریکا ئامادەیی هەیە بۆ دانووستانەکانی "ڤییەن" و دۆخی ئێستای "ئەفغانستان" ناتوانێت هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ڕوانگەی ئامریکا سەبارەت بە دانووستانەکانی "بەرجام"هەبێت.

ئەو بەرپرسەی ئامریکا وتوویەتی دەوڵەتی "بایدن" ئەو دانووستانانە بە قازانجی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئامریکا دەزانێت و لە ڕەوتی دانوستاندا "سادق و ڕاوەستاو" بووە و لە دوای "دیپلۆماسی" بە مانای خۆیەتی.

ئێران و وڵاتانی ئەندامی "بەرجام" هەتا ئێستا ٦ خولی دانووستانەکانی پێوەندیدار بە "بەرجامـ"ـیان لەسەر هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئامریکا و گەڕانەوەی ئێران بۆ پابەندییەکانی بە "بەرجام" بەڕێوە بردووە بەڵام بە ئەنجام نەگەیشتونە.