کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا چالاکیی ئابووریی ١٢ شیرکەتی "چینـ"ـی بەهۆی هاوکاریکردنی ڕێژیمی ئێران سنووردار کرد

11:45 - 10 پووشپەڕ 2722

وەزارەتی بازرگانیی ئامریکا ڕایگەیاندووە کە دوازدە شیرکەتی "چینـ"ـی بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێرانی خستووەتە لیستی ئەو شیرکەتانەوە لە باری ئابوورییەوە چالاکییەکانیان سنووردار کراون.

ڕۆژنامەی فەرمیی دەوڵەتی ئامریکا "فێدراڵ ڕیجستێر" بڵاوی کردووەتەوە کە ئەو دوازدە شیرکەتە "چینیـ"ـە بەهۆی فرۆشتنی کەلوپەلی ئێلێکترۆنیکی بە مارکی ئامریکایی بە ڕێژیمی ئێران و هاوکاری لەگەڵ بەشی نیزامیی ڕێژیمی ئێران لەلایەن ئامریکاوە گەمارۆیان خراوەتە سەر.

وەزارەتی بازرگانیی ئامریکا ڕایگەیاندووە کە ئەو شیرکەتانە خراونەتە لیستی ڕەشی ئەو وەزارەتخانەیەوە.

وەزارەتی بازرگانیی ئامریکا ڕایگەیاندووە کە چالاکیی ئابووریی ئەو کۆمەڵە شیرکەتە "چینیـ"ـە دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەیە.

هەناردەی بەرهەمی ئامریکایی بۆ ئەو شیرکەتانەی کە گەمارۆیان دەخرێتە سەر قەدەغەیە و بۆ کڕینی بەرهەمی ئامریکایی ئەو شیرکەتانە پێویستیان بە مۆڵەتنامەی تایبەت هەیە.