کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا چەندین کەس و دامەزراوەی دیکەی تەحریم کرد

11:55 - 9 خەزەڵوەر 2720

لە درێژەی گەمارۆکانی ئامریکا دژی ڕێژیمی تاران، ئامریکا چەندین شیرکەت و دامەزراوەی بەهۆی بازرگانیکردن لەگەڵ پێترۆشیمیی ڕێژیمی تاران خستە لیستەی گەمارۆکانەوە.

ڕێکەوتی ٨ی خەزەڵوەر، وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا لە بەیانییەیەکدا ٨ ناوەندی بەهۆی کڕین و فرۆشتنی بەرهەمەکانی پێترۆشیمیی ئێرانی تەحریم کرد.

ئەو شیرکەتانەی کە گەمارۆیان خراوەتە سەر، سەر بە وڵاتەکانی "ئێران، چین و سەنگاپوور"ن.

"ستیو منوچێن" وەزیری خەزێنەداریی ئامریکا ڕایگەیاندووە، بەرهەمەکانی پێترۆشیمی هەتا ئێستاش یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی داهاتی ڕێژیمی ئێرانە کە بۆ تێرۆر هەزینەی دەکات.