کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا: ڕێژیمی ئێران سەڕەرای بوونی قەیرانی کۆرۆنا هەروا پشتیوانی لە تێرۆریزم دەکات

12:23 - 26 بانەمەڕ 2720

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، ڕێژیمی ئێران و چەند وڵاتی دیکەی بە هاوکاری نەکردنی ئامریکا لە بەرنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریزم تاوانبار کرد. بە وتەی وەزیری دەرەوەی ئامریکا، ڕێژیمی ئێران سەڕەرای قەیرانی کۆرۆنا هەروا پشتیوانی لە تێرۆریزم دەکات.

وەزارەتی کاروباری دەورەوی ئامریکا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بانەمەڕ، بە بڵاوکردنەوەی بەیانییەیەک، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و ٤ وڵاتی دیکەی خستە نێو لیستی ڕەشی ئەو وڵاتانەی کە لە بەرنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریزم هاوکاریی ئامریکا ناکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا وڵاتانی "ئێران، کوبا، کۆرەی باکوور، سووریە و وێنێزۆئێلا"ی بەوە تاوانبار کردووە کە لە شەڕ دژی تێرۆریزم هاوکاریی ئامریکایان نەکردووە.

''مایک پۆمپێئۆ''، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئامریکا وتوویەتی، ڕێژیمی ئێران سەرەڕای گرفتاربوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروا درێژە بە چالاکییە تێرۆریستییەکانی دەدات و پشتیوانی لە تێرۆریزم دەکات.

ڕێژیمی ئێران بە جێگای ئەوەی کە پارە و سەرچاوە ماڵییەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا خەرج بکات، لە چالاکییە تێرۆریستییەکانی خەرج دەکات.