کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا: ڕێژیمی ئێران لە سەرکوتەکانی بەردەوامە

19:09 - 13 بانەمەڕ 2720

ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە بارەی ئازادیی مەزهەب دەریخستووە کە سەرکوتی پێڕەوانی ئایینەکانی دیکە و ژنانی دژبەری حیجابی زۆرەملێ لە ئێراندا بەردەوامە.

لەو راپۆرتەدا هاتووە، ڕێژیمی دەسەڵاتدار بەسەر ئێراندا، لە ٤١ ساڵی ڕابردوو، بە پشت بەستن بە "ئەسڵی ویلایەتی فەقێهی"، درێژەی بە سەرکوتی پێڕەوانی ئایینەکانی دیکە و ژنانی دژبەری حیجابی زۆرەملێ داوە.

لەو ڕاپۆرتە ١٠٠ لاپەڕەییەدا، وڵاتی "سوودان" وەکوو وڵاتیک ئاماژەی پێ کراوە کە پاش گۆڕانکارییە سیاسییەکان، بەرەو پێکەوەسازان لەگەڵ کەمینە ئایینییەکانی دیکە دەڕوات.

هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا، ڕێژیمی ئێران وەکوو گەورەترین وڵاتی "دژە جوو" ناسراوە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەگەرچی گۆڕینی ئایین لە یاسا کەیفەرییەکانی ئێراندا وەکوو تاوان بە هەژمار نایەت، بەڵام ڕێژیمی ئێران ئەو جۆرە کەسانە بەردەوام لە سیستەمی دادوەریی خۆیدا بەپێی یاساکانی شەرع جەزا دەدات.

ڕێژیمی ئێران، هەر باوەڕ یان بزووتنەوە و چالاکییەک کە هاوتەریبی باوەڕەکانی ویلایەتی فەقیه نەبێت، لەنێوی دەبات.