ڕۆژنامەی "واشنتۆن پۆست" بڵاوی کردووەتەوە کە بەرپرسانی ئامریکا دەیانهەوێ هەندێک لە کارمەندانی باڵوێزخانەی خۆی لە عێراق بکشێنێتەوە.
ئەو ڕۆژنامەیە بڵاوی کردووەتەوە کە ئامریکا بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئێران و هەروەها ساڵڕۆژی کوشتنی "قاسم سلێمانی" ئەو بڕیارەی داوە.
لە دوای کوژرانی "مۆحسێن فەخریزادە" لە تاران کێشەکان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا لە نێوان ئێران و ئامریکادا قووڵتر بووەتەوە.
ئامریکا ڕایگەیاندووە کشانەوەی کارمەندەکانی لەبەر ئەگەری هێرشی ڕێژیمی تاران ئەنجام دەدرێت.
لە دوای هێرشی گرووپی حەشدی شەعبی و هەروەها هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر باڵوێزخانەی ئامریکا، دەوڵەتی واشنتۆن هەڕەشەی کردووە کە باڵوێزخانەکەی لە عێراق دادەخات.