کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا ١٩ کەس و دامەزراوەی ڕێژیمی سووریەی تەحریم کرد

12:11 - 20 خەزەڵوەر 2720

ڕێکەوتی ١٩ی خەزەڵوەر، ئامریکا گەمارۆی نوێی خستووەتە سەر بەشی نەوتی، نوێنەرانی مەجلیس و کاربەدەستانی ئەمنییەتیی ڕێژیمی بەشار ئەسەد و لەو ڕێگەیەوە گوشاری زیاتر دەخاتە سەر ڕێژیمی سووریە.

هەواڵدەریی "فەرانسە" بڵاوی کردووەتەوە "مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئامریکا، لە بەیانییەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە: "ڕێژیمی ئەسەد یەک هەڵبژاردەی هەیە کە یان دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشەکان هەنگاو هەڵبگرێت کە ئەو شەڕە نیزیک دە ساڵە درێژەی کێشاوە؛ یان دەبێت لەگەڵ گەمارۆ ئیفلیجکەرەکان ڕووبەڕوو ببێت".

لەو سزایەدا ژەنەراڵ "غەسان ئیسماعیل" فەرماندەی حیفازەتی ئیتلاعاتی هێزی هەوایی ڕێژیمی سووریە و ژەنەراڵ "ناسرئەلعەلی" سەرۆکی ئیدارەی ئەمنییەتی سیاسیی ڕێژیمی ئەسەد لە ناوەندە سەرکوتکەرەکانی سووریەن کە لە سەرکوتی دژبەرانی "ئەسەد"دا دەستیان هەبووە؛ گەمارۆیان خراوەتە سەر.