کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا ٨ کەس و ١١ دامەزراوەی ڕێژیمی ئێران کە پێوەندییان لەگەڵ بەشی نەوت هەبووە تەحریم کرد

17:10 - 6 خەزەڵوەر 2720

لە خولێکی دیکەی گەمارۆکانی ئامریکا دژی ڕێژیمی تاران ئامریکا چەندین کەس و دامەزراوەی سەر بە ڕێژیمی ئێران خستووەتە لیستەی گەمارۆ ئابوورییەکانەوە.

ئەمجارە "مەسعوود کەرباسیان. بەڕێوەبەری گشتیی شیرکەتی نەوتی ئێران، مەحموود مەدەنی پوور، بە ڕەگەز ئێرانی، لەسەر پێوەندی لەگەڵ شیرکەتی "موبین ئینتێرنەشناڵ" عەلی ئەکبەر پوور ئیبراهیم بە ڕەگەز ئێرانی لەبەر پێوەندی لەگە  ڕۆستەم قاسمی عەلیڕەزا سدیق ئابادی بە ڕەگەز ئێرانی بەهۆی پێوەندی لەگەڵ شیرکەتی نەوت کێشی ئێرانی، بیژەن زەنگەنە وەزیری  نەوت و ڤیان زەنگەنە بە ڕەگەز ئێرانی بەهۆی پێوەندی لەگەڵ سپای قودس تەحریم کردووە.

هەروەها ئامریکا ١١ دامەزراوەی تایبەت بە شیرکەتی نەوتی ڕێژیمی ئێران لەلایەن  وەزارەتی خەزینەداریی ئامریکاوە  گەمارۆیان خراوەتە سەر.