کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا ٨ کەسی حەقیقی و حقووقیی چینیی بەهۆی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕێژیمی ئێران سزا دا

10:55 - 29 رەزبەر 2720

وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا ٢ کەس و ٦ شیرکەتی چینیی بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئامریکا دژی تاران سزا دا.

ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەزبەر وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە بەیانییەیەکەدا بڵاوی کردووەتەوە، ٦ ناوەندی حقووقی و دوو کەسی چینی و هۆنگ ‌کۆنگیی بەهۆی هاوکاری لەگەڵ ژێرکۆگەی کەشتیڕانیی ڕێژیمی ئێران خستە لیستەی گەمارۆکانەوە.

لەو بەیانییەیەدا هاتووە، شیرکەتی کەشتیڕانیی ڕێژیمی ئێران پێشتر گەمارۆی خراوەتە سەر، بۆیە بەپێی بڕیارنامەی ١٩٢٩ی شورای ئەمنییەت هەر جۆرە هاوکارییەک لەگەڵ کەشتیڕانیی ئێران لەگەڵ سزا بەرەوڕوو دەبێتەوە.

"ئەیریک چین" بەڕێوەبەری شیرکەتی "ڕیچ هۆڵدینگ" و "دانیەل" سەرۆکی ئەو شیرکەتە، گەمارۆیان خراوەتە سەر.

"مایک پۆمپێئۆ" هۆشداریی داوە، هەر لایەنێک لەگەڵ کەشتیڕانیی ڕێژیمی ئێران هاوکاری بکات، سزا دەدرێت.