کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا ٧ کەسی سەر بە حیزبوڵڵای تەحریم کرد

12:08 - 22 بانەمەڕ 2721

وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا، سەرۆکی یەکەی ماڵیی حیزبوڵڵا و ٦ کەسی دیکەی لە پێوەندی لەگەڵ تێرۆریزمی ماڵی تەحریم کردووە.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا ڕایگەیاندووە ئەو کەسانە لەگەڵ میلیشیاکانی حیزبوڵڵا کە ڕێژیمی ئێران
پشتیوانییان لێ دەکات هەروەها شیرکەتی ماڵیی "قەرزولحەسەنە" لە پێوەندی دابوونە.

"ئیبراهیم عەلی زاهیر"سەرۆکی یەکەی ماڵیی حیزبوڵڵا و ئەو ٦ کەسەی دیکە لە ڕێگای حیسابە شەخسییەکانیان لە "لووبنان" خەریکی دەورلێدانەوەی گەمارۆکانی ئامریکا بوونە.

لە ئەگەری گەڕانەوە بۆ بەرجام و هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئامریکا لە سەر ئیران میلیاردها دۆلار پارە لەو ڕێگایەوە دەگەڕاوە بۆ خەزێنەی ئێران.