کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا گوشاری بۆ سەر حکوومەتی عێراق هێناوە کە پەیوەندیی لە گەڵ ڕێژیمی ئێران نەمێنێت

13:11 - 19 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: وەزیری کاروباری دەرەوی ڕێژیمی ئێران، باسی لەوە کردووە کە ئامریکا لە هەوڵی پچڕاندنی پێوەندییە کانی نێوان وڵاتی عێراق و ئێراندایە.

ڕۆژی شەممە،  ١٨ی ڕەشەممە، مەحەممەد جواد زەریف، وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، لە وتووێژێکدا لەگەڵ کانالی عێراقی ''الفرات'' باسی لەوە کردووە کە " پێوەندیی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دیکە، پێوندییەکی بە ئیرانەوە نییە، ئەوەیکە بۆ ئێمە گرینگە پێوەندی نێوان عێراق و ئێرانە.

زەریف باسی لەوە کردووە کە وڵاتی عێراق لە بوارەکانی ئابووری و ئەمنییەتییەوە گرینگیی زۆری بۆ وڵاتی ئێران هەیە، وڵاتی عێراق کۆڵەکەی سەرەکیی ئەمنییەتی ناوچەیە و لە بواری ئابوورییەوە ئێمە بەرینترین ئاستی بازرگانیمان لەگەڵ وڵاتی عێراق هەیە.

ناوبراو باسی لەوە کردووە کە ئامریکا گوشاری بۆ سەر حکوومەتی عێراق هێناوە کە پێوەندییەکانی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بپچڕێنێت.

لەم پێوەندییەدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی بەفرانباردا، لە سەر گوشاری ئامریکا هەناردەکردنی نەوتی بۆ وڵاتی ئێران ڕاگرت.

ڕێژیمی ئێران بۆیە جەخت لەسەر پەیوەندی لەگەڵ وڵاتی عێراق دەکاتەوە، چونکە خاکی عێراقی کردووەتە مۆڵگەی گرووپە تێرۆریستەکانی خۆی کە بۆ بەڕێوەبردنی پیلانەکانی لە ناوچەکەدا کەڵکیان لێوەردەگرێت.