کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا گەمارۆی خستە سەر دوو سەرکردەی حیزبوڵڵای لوبنان

16:38 - 3 خەزەڵوەر 2720

وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا گەمارۆی خستە سەر دوو سەرکردەی حزبوڵڵای لوبنان کە ئەندامی شورای کارگێڕیی ئەو گرووپەن.

هەواڵدەری "ڕویتێرز" نووسیویەتی: "هەرکام لە نەبیل قاووق ئەندامی شورای کارگێڕیی گرووپی حیزبوڵڵای لوبنان و حەسەن ئەلبەغدادی کە هەردوویان بەناوی فەرماندە یان کاربەدەستی ئەو گرووپەن، خراونەتە نێو لیستی  گەمارۆکانی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکاوە".

ئامریکا گرووپی چەکداریی حیزبوڵڵای لوبنانی وەک گرووپێکی تێرۆریستی ناساندووە و گەمارۆی خستووەتە سەر چەندین سەرکردەی ئەو گرووپە لەوانە "حەسەن نەسروڵڵا" و جێگرەکەی.

وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا ڕایگەیاندووە: "قاووق و بەغدادی ئەندامانی  شورای ئەو گرووپە و بەرپرسی بەرزترین ناوەندی بڕیاربەدەستی حیزبوڵڵان کە سیاسەت دادەڕێژن و چاوەدێری بەسەر هەموو کاروبارەکانی ئەو گرووپەدا دەکەن".