کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا گەمارۆی خستە سەر دوو ئەندامی سپای تێرۆریستی پاسداران

11:05 - 20 رەشەمه 2720

ڕێکەوتی ١٩ی ڕەشەمە وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا دوو ئەندامی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانی بە تاوانی "پێشێلکردنی مافی مروڤ" لەهەمبەر بەندکراوانی سیاسی، تەحریم کرد.

"عەلی هیمەتیان" بە نازناوی "ڕەئووف" بەرپرسی قەرارگای "ساروڵڵا" و "مەسعوود سەفدەری" بە نازناوی "سەتار" بەرپرسی سپای ڕێژیم، دوو ئەندامی سپای پاسدارانن کە بە تاوانی "پێشێلکردنی مافی مروڤ" لەلایەن ئامریکاوە تەحریم کراون.

ئەو دوو ئەندامەی سپای ڕێژیم ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە ئازار و ئەشکەنجەدانی چالاکوانانی سیاسی و ئەو ناڕازییانەی کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی دوو ساڵ لەمەوپێش دژ بە ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر کرابوون.

لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ ئەو دوو ئەندامەی سپا وێڕای بەشێک لە خوێندکاران و قوتابییان لە چاوپێکەوتن لەگەڵ "عەلی خامنەیی" وێنەکەیان لە دنیای خوازەکی دانرابوو کە لەلایەن چەند چالاکوانی کۆمەڵایەتییەوە ناسێندرابوونەوە.