![](/content/upload/1/news/48627_w920.jpg)
بەدوای کردەوەی دەوڵەتی "بلارووس" بۆ نیشتنەوەی بەپەلەی فڕۆکەی موسافیربەریی شیرکەتی "ڕایان ئەیر" و دەسبەسەرکردنی کەسێکی ڕەخنەگری سیاسیی وڵاتی ئامریکا لەلایەن دەوڵەتی "بلارووسـ"ـەوە "جۆ بایدن" گەمارۆی خستەسەر ٩ شیرکەتی ئەو وڵاتە.
"جین ساکی" وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە: "لەو گەمارۆیانەدا ٩ شیرکەتی دەوڵەتی "بلارووس" و بەشێک لە کاربەدەستانی سیاسیی ئەو وڵاتە گەمارۆیان خراوەتە سەر.
هەروەها جەختی کردووەتەوە: "ئەو گەمارۆیانە بە هاوئاهەنگیی هەوپەیمانانی ئورووپایی ئامریکا و هەروەها بەشێکی دیکە لە هاوپەیمانانی دەوڵەتی ئامریکا ئەنجام دراوە.